سه‌ردانه‌كه‌ی سامی مه‌سعوودی، سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاری ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو "كه‌عبه‌ی پیرۆز" مشتومڕێكی فراوانی له شه‌قامی سعوودیه‌دا ناوه‌ته‌وه، چونكه پێشتر ئه‌و سه‌ركرده‌ی حه‌شد به‌هۆی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ئه‌لنمر، پیاوی ئایینی شیعه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێندا نغرۆبوونی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه.
له وێنه‌یه‌كدا كه به‌فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سامی مه‌سعوودی ده‌بینرێت كه له‌ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز دێته ده‌ره‌وه، كاتێك له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی ریازیان كرد و دواتر رێوره‌سمی عه‌مره‌یان له‌و وڵاته به‌جێهێناوه، ده‌رگای كه‌عبه‌یان بۆ كردوونه‌ته‌وه.
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی راوێژكاره باڵاكه‌ی حه‌شد، هه‌ڕه‌شه‌كانی پێشووتریان بیرهێناوه‌ته‌وه كه له كاتی له سێدارادانی ئه‌و شێخه‌ی شیعه‌كاندا ساڵی 2016 گوتبووی: "خوێنی شێخ نه‌مر، ئالسعوود نغرۆ ده‌كات، شانشیه‌نه‌كه‌یان له‌ناو ده‌بات كه له‌سه‌ر خوێنی هه‌ژاران و بێتاوانه‌كان درووستكراوه".
به‌ڵام ئه‌مجاره دوای دیداری شای سعوودیه و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، مه‌سعوودی له ریازه‌وه رایگه‌یاندووه: "توانیوویانه وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه قایل بكه‌ن، بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ پشكی عێراق بۆ 50 هه‌زار كه‌س زیاد بكرێت".